English | عربي

سالار مەحمود:سەرۆك بەرهەم به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌توێنێته‌وه‌


سالار مەحمود:سەرۆك بەرهەم به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌توێنێته‌وه‌

2019/06/09 | 23:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سالار مه‌حمود، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگەیاند،"سەرۆك بەرهەم، به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای عیراق كه‌ پێكهاتون له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان عیراق و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران و راوێژكاران سه‌ردانی پایته‌ختی هه‌رێم ده‌كات و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌پرۆتۆكۆڵی فه‌رمی پێشوازی له‌ سه‌رۆك كۆمارو وه‌فدی یاوه‌ری ده‌كرێت.كوردستانێكی به‌هێز له‌ عیراقێكی ده‌ستوریدا تێزی سه‌رۆكی وڵاته‌

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، سالار مه‌حمود رایگەیاندوە،"كوردستانێكی به‌هێز له‌ عیراقێكی ده‌ستوریدا تێزی سه‌رۆكی وڵاته‌، ئه‌م سه‌ردانه‌ كاریگه‌ری ئیجابی له‌ ره‌واندنه‌وه‌ی كێشه‌ سیاسیه‌كان ده‌بێت و سه‌ره‌تایه‌كی باش و ده‌رفه‌ته‌ بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می په‌رله‌مانی له‌ كوردستاندا كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خوات".

له‌ چاره‌سه‌ری گرفتی نێوان هه‌ردو حزبی باڵای كوردستان یه‌كێتی و پارتی كاریگه‌ری ئیجابی هه‌بوه‌و ده‌بێت

راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق دەشڵێت،"له‌ چاره‌سه‌ری گرفتی نێوان هه‌ردو حزبی باڵای كوردستان یه‌كێتی و پارتی كاریگه‌ری ئیجابی هه‌بوه‌و ده‌بێت.

سیاسه‌ت پێویستی به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانه‌و ره‌واندنه‌وه‌ی گرژیه‌كان خزمه‌ت به‌ قوت و ژیانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، به‌ گیانی به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار وه‌ك هه‌وێنی یه‌كڕیزی ده‌ڕوانێته‌ هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه‌ له‌ دروستكردنی گوتاری هاوبه‌شی عیراق به‌هه‌رێمیشه‌وه‌".ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌توێنێته‌وه‌به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای عیراق كه‌ پێكهاتوون له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتحادی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران و راوێژكاران سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی پایته‌ختی هه‌رێم ده‌كات و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌پرۆتۆكۆڵی فه‌رمی پێشوازی له‌ سه‌رۆك كۆمارو وه‌فدی یاوه‌ری ده‌كرێت.كوردستانێكی به‌هێز له‌ عیراقێكی ده‌ستوریدا تێزی سه‌رۆكی وڵاته‌. ئه‌م سه‌ردانه‌ كاریگه‌ری ئیجابی له‌ ره‌واندنه‌وه‌ی كێشه‌ سیاسیه‌كان ده‌بێت و سه‌ره‌تایه‌كی باش و ده‌رفه‌ته‌ بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می په‌رله‌مانی له‌ كوردستاندا كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خوات.هه‌روه‌ها له‌ چاره‌سه‌ری گرفتی نێوان هه‌روو حزبی باڵای كوردستان یه‌كێتی و پارتیش كاریگه‌ری ئیجابی هه‌بووه‌و ده‌بێت.سیاسه‌ت پێویستی به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانه‌و ره‌واندنه‌وه‌ی گرژیه‌كان خزمه‌ت به‌ قوت و ژیانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.به‌ گیانی به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار وه‌ك هه‌وێنی یه‌كڕیزی ده‌ڕوانێته‌ هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه‌ له‌ دروستكردنی گوتاری هاوبه‌شی عیراق به‌هه‌رێمیشه‌وه‌.له‌به‌رامبه‌ر دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌و بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و به‌ دوورگرتنی له‌ مه‌ترسی و ململانێ نه‌خوازراوه‌كان.سالار مه‌حمودراوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending