English | عربي

له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاولأتیان.. سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد


له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاولأتیان.. سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

2019/06/10 | 08:50

(هەواڵ كوردستان)- لە ڕاگەیەندراوێکدا،سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بڕیاریدا بۆ راییكردنی ئیشوكاره‌كان لەمەودوا رۆژانی یەكشەممە هاوڵاتیان دەتوانن بۆردی سەرۆكایەتی شارەوانی ببین.

  ئەندازیار (توانا کمال جلال) سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ،بڕیاریدا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕاییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان ھەمو ڕۆژانی یەك شەممەیەک بۆردی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە پرسگەی بینای شارەوانی دابنیشێت بۆ وەڵامدانەوە و ڕایکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌،بۆردی شارەوانی سلێمانی پێکدێت لە سەرۆکی شارەوانی و چەند ئەندامێک کە تایبەتن بە کاروباری ھونەری و کاروباری یاسایی، ھەر ھاوڵاتیەک مامەڵەکەی پەیوەندی بە لیژنەی بۆردەکەوە ھەبێت لە جێبەجێکردنی مامەڵەکەی بە شێوەی یاسایی ئاسانکاری بۆ دەکرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending