English | عربي

بەوێنە.. لە مۆزەخانی شەهیدانی سۆران یادی بۆردومانی شەهیدانی زێوە کرایەوە


بەوێنە.. لە مۆزەخانی شەهیدانی سۆران یادی بۆردومانی شەهیدانی زێوە کرایەوە

2019/06/10 | 09:20

(هەواڵ كوردستان)-

لە ساڵیادی بۆردومانی شەهیدانی زێوەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، بە دانانی تاجە گوڵینە و چەند چالاکییەک یادەکە بەرزڕا گیرا.

 

ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەمڕۆ دوێنێ 9/6/2019 لە یادی 34 ساڵەی بۆردومانی پەنابەرانمان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەعس، لە ئۆردوگای زێوەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە سەدان شەهید و قوربانیی لێکەوتەوە، یادەکەمان لە مۆزەخانەی شەهیدانی سۆران، بە دانانی تاجەگوڵینە لەبەردەم وێنەی شەهیدان و چەند چالاکییەک کردەوە".

 

له‌  رۆژی 9-6-1985 ، پەنابەرانی باشووری کوردستان، لە ئۆردوگای زێوه‌ی رۆژهەڵاتی کوردستان کە زۆربەیان ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەعسەوە بۆردومان کران و له‌م رۆژه‌‌دا 140 که‌سی سڤیل شه‌هید بوون و زیاتر له‌ 400 که‌سی تریش بریندار بوون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending