English | عربي

بەوێنە.. شەقامەکانی سوودان جووڵەیان لێ دەبڕێت


بەوێنە.. شەقامەکانی سوودان جووڵەیان لێ دەبڕێت

2019/06/10 | 10:25

(هەواڵ كوردستان)- ئەنجومەنی سەربازیی سوودان داوای کۆتاییهێنان بە مانگرتنی مەدەنی دەکات

ئەنجومەنی سەربازیی سوودان داوای کۆتاییهێنان بە مانگرتنی مەدەنی و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان دەکات.

رۆژی یەکشەممە 9-6-2019، هێزە ئازادیخواز و گۆڕنخوازەکان (ئۆپۆزیسیۆنی سوودان) داوایان لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەیان کرد مان بگرن و نەچنە سەر دوکان و کارەکانیان.

دوای ئەو داوایەی ئۆپۆزیسیۆن، کە بۆ گوشارخستنە سەر ئەنجومەنی سەربازییە تا دەسەڵاتی وڵات رادەستی کەسانی مەدەنی بکات، بازاڕ و شارەکانی سوودان بە تەواوی چۆڵ کران و هەموو دوکانەکان داخران.

ئەنجومەنی سەربایی سوودان لە بەیاننامەیەکدا، مانگرتنەکە بەبێ بایەخ سەیر دەکات و رایگەیاندووە، ”کاریگەریی نکردووەتە سەر ژیان لە سوودان“ و هاوکات داواشی کردووە کۆتایی پێ بهێنرێت و ئامادەیی ئەنجومەنیشی بۆ گفتوگۆ دەربڕیوە.

رۆژی پێنجشەممە 11-4-2019، سوپای سوودان لەسەر کار لادانی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی وڵاتەکەی راگەیاند و ئێستا لە گرتووخانەیەک لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

دوای لەسەرکار لادانی سەرۆکی وڵات، حزبەکەیشی لە دەسەڵات دوور خرایەوە و عومەر بەشیر و دەیان سەرکردە و بەرپرسی ئەو حزبەش خرانە زیندانەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending