English | عربي

لەمڕۆوە قوباد تاڵەبانی پۆستی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە ده‌بات


لەمڕۆوە قوباد تاڵەبانی پۆستی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە ده‌بات

2019/06/10 | 11:25

(هەواڵ كوردستان)- بڕیارە لەمڕۆوە قوباد تاڵەبانی پۆستی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە ببات تا ئەو كاتەی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی وەزیران دەستبەكار دەبێت.

پاش ئەوەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی ده‌خوات بۆ دەستبەركابوون وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەوەش دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت،بە پێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 1992، لە كاتی چۆڵبوونی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیراندا، جێگرەكەی شوێنی دەگرێتەوە.

هه‌روه‌هالە خاڵی دووەمی مادەی حەڤدەیەمی یاساكەدا ئەوەخراوەتەڕوو كە لە حاڵەتی چۆڵبوونی جێگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیراندا، جێگرەكەی تا كاتی دانانی سەرۆكێكی نوێ جێگەی دەگرێتەوە.

به‌و پێیه‌ش قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، پۆستی سه‌رۆكی حکومه‌ت وه‌رده‌گرێت تا ئه‌و کاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌ وه‌رده‌گرێت.

لە یاساكەدا هاتووە كە دەبێت لە ماوەی 15 رۆژدا سەرۆكی نوێی حكومەتی هەرێم دەستنیشان بكرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending