English | عربي

نیوزلەندا هێزەكانی لە عێراق دەكشێنێتەوە


نیوزلەندا هێزەكانی لە عێراق دەكشێنێتەوە

2019/06/10 | 15:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا رایگەیاند، هێزە سەربازیەكانیان لە روبەڕوبونەوەی داعش ئەركەكانیان بە ئەنجامگەیاندوە و ساڵی ئایندە وڵاتەكەی هێزە سەربازیەكانی لە عێراق دەكشێنێتەوە.جاسیندا ئاردرێن، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، هێزەكانیان لە روبەڕوبونەی داعش لە عێراق كارەكانیان تەواوكردوە و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ئایندەدا سەرجەم هێزەكانی نیوزلەندا لەو وڵاتە دەكشێننەوە".ئاماژەی بەوەشكرد، لە مانگی تەمموز-ی ئەمساڵەوە ژمارەی هێزەكانیان دەگەیەننە 75 سەرباز و لە كانونی دوەمی ساڵی داهاتودا ژمارەی ئەو سەربازانە دەگاتە 45 سەرباز، دواتریش  مانگی حوزەیرانی ساڵی 2020 بە تەواوی هێزەكانیان لە عێراق دەكشێننەوە.نیوزلەندا كە لە ئێستادا 95 سەربازی لە خاكی عێراق هەیە، ساڵی 2015 بە مەبەستی پشتیوانیكردن لە چالاكیەكانی روبەڕوبونەوەی داعش، بە هاوبەشی لەگەڵ ئوسترالیا شاندێكی سەربازی ناردە عێراق.ئەو هێزانە لەكاتی ئەنجامدانی جەنگی دژ بە داعشدا ئەركیان مەشقپێكردنی هێزە عێراقیەكان بوە لە بەكارهێنانی چەك و پاڵپشتی تەندروستی و لۆجیستی، ئاماژە بەوەشكراوە لە ساڵی 2015 وە تا ئێستا 44 هەزار سەربازی عێراقی لە سەربازگەكانی عێراق لە لایەن ئەو تیمانەوە مەشقیان پێكرواە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending