English | عربي

بەرزی پلەکانی گەرما رێژەی گەشتیارانی لە گەرمیان کەم کردووە


بەرزی پلەکانی گەرما رێژەی گەشتیارانی لە گەرمیان کەم کردووە

2019/06/11 | 01:10

(هەواڵ كوردستان)-

به‌رپرسێك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گوزاری گه‌رمیان كه‌مبونه‌وه‌ی هاتنی گه‌شتیاری بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان راگه‌یاند، و هۆكاره‌كه‌شی بۆبه‌رزی پله‌ی گه‌رما و كردنه‌وه‌ی ئه‌و ریگه‌یانه‌ی كوردستان گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ به‌هۆكاری ئاڵۆزیه‌كانه‌وه‌ ساڵانی رابردوو داخرابوون به‌رووی هه‌ندێك ناوچه‌ی تردا.

 

ئه‌نوه‌ر عه‌بدولقادر، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان، به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: "له‌ ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و رۆژانی پشوودا (20)هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردووه‌".

 

گوتیشی: "زۆرینه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بوونە و له‌ ناوچه‌كانی ناوەڕاست و باشووری عێراقه‌وه‌ هاتبوونە گەرمیان".

 

ئاشکراشی کرد کە به‌ به‌راورد به‌ جەژنی ڕەمەزانی ساڵی پار ژمارەی گه‌شتیاران كه‌می كردووە ، چونكه‌ پارساڵ لە هەمان وادە 24 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی گه‌رمیانیان كردبوو.

 

له‌باره‌ی هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ گه‌رمیان، ناوبراو گوتی: " جگه‌ له‌به‌رزی پله‌ی گه‌رما هاوكات كردنه‌وه‌ی رێگه‌كانی پردێ و خورماتوو كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ گه‌شتیار روو له‌ ناوچه‌كانی سنووری هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كات هۆكارێكی تره‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی هاتنی گه‌شتیار بۆ گه‌رمیان".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending