English | عربي

بەوێنە.. زنجیرە درامای (دوا کاتژمێر) بەرھەم دەھێنرێت


بەوێنە.. زنجیرە درامای (دوا کاتژمێر) بەرھەم دەھێنرێت

2019/06/11 | 11:25

(هەواڵ كوردستان)-

 

بە بەشداریی چەندین ھونەرمەندنی بەئەزموونی کورد، زنجیرە درامایەکی نوێ بە ناوی (دوا کاتژمێر) بەرھەم دەھێنرێت.

کارۆخ ئیبراھیم حەکیم، دەرھێنەری کورد، کاری دەرھێنان بۆ زنجیرە دراماکە دەکات، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکانی (فەیسبووک و ئینسناگرام)، وێنەی بەشێک لە ھونەرمەندە بەشداربووەکانی دراماکەی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە کۆمەڵێک ھونەرمەندی بەتوانا و بەئەزموون وەک ئەکتەر لە دراماکەدا بەشدارن.

بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا کاری وێنەگرتن بۆ فیلمەکە نەکراوە، بڕیارە لە ماوەی داھاتوودا کاری لەسەر بکرێت، بۆ یەکەمجارە ئەو ھونەرمەندە بەئەزموونانە لە کارێکی ھونەریدا کۆ دەکرێنەوە.

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending