English | عربي

گۆڕان: داوای لێكۆڵینەوەی جددی و بێلایەن دەكەین وردەکاریی روداوی تەقەکردن لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی


گۆڕان: داوای لێكۆڵینەوەی جددی و بێلایەن دەكەین  وردەکاریی روداوی تەقەکردن لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی

2019/06/11 | 11:25

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-میدیای گۆڕان بڵاویکردەوە، شەوی رابردو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە سلێمانی، لەلایەن پاسەوانەكانەوە وەڵامدرانەوە و هەر بەهۆی تەقەی ئەو چەكدارانەشەوە پاسەوانێك شەهید بو.میدیای گۆڕان لە هەواڵێکدا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاندوە، "سەعات 1:30 نیوەشەوی رابردو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كرد و پاسەوانەكانی مەكۆی گۆڕانیش بەتوندی وەڵامی تەقەکەرەکانیان دایەوە، هەر بەهۆی تەقەی ئەو چەكدارانەوە پاسەوانێکی خۆبەخشی مەكۆی سەرەکی کە پیشەی پۆلیسە بەناوی (رێبەند فەرهاد) شەهید بو".ئاماژە بەوەشکراوە، "بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای هاوخەمی بۆ شەهیدبونی كاكە رێبەند، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكارەكەی دەكات و داوای لێكۆڵینەوەیەكی جددی و بێلایەن دەكات بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردن و دادگایی كردنی تۆمەتبارانی ئەو روداوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending