English | عربي

مووچەی سەرجەم فەرمانبەران هاوتای یەک دەکرێت


مووچەی سەرجەم فەرمانبەران هاوتای یەک دەکرێت

2019/06/11 | 15:30

(هەواڵ كوردستان)-  

پەرلەمان لە رێگەی پڕۆژە یاسایەکەوە کار بۆ ئەوە دەکات مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی حکوومەتی عێراق ھاوتای یەک بکرێت و پەرلەمانتارێکیش زانیاریی لەمبارەیەوە دەخاتە ڕوو.

لە پەرلەمانی عێراق و لە رێگەی پڕۆژە یاسایەکەوە کار بۆ ئەوە دەکرێت مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی حکوومەتی عێراق ھاوتای یەک بکرێت، بەو واتایەی هیچ وەزارەتێک مووچەی فەرمانبەرانی زیاتر نەبێت لە موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وەزارەتێکی دیکە، چونكه‌ جیاوازی له‌ مووچه‌، بووەته‌ هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیاتر هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی راژه‌كانیان بدەن بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی مووچه‌یان زیاتره‌.

لەمبارەیەوەش د.

محەمەد شاکر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، بە (کوردستان24)ی ڕاگەیاندووە، کە پڕۆژەکە ئەو فەرمانبەرانەی ھەرێمیش دەگرێتەوە کە مووچەکانیان سەر بە بەغدایە، چونکە پرۆژە یاساکە پەیوەندی بە هەموو ئەو فەرمانبەرانەوە هەیە کە سەر بە حکوومەتی ئیتیحادین.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending