English | عربي

بەوێنە.. لە سلێمانی 50 ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر لە سووتان ڕزگار کران


بەوێنە.. لە سلێمانی 50 ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر لە سووتان ڕزگار کران

2019/06/11 | 16:05

(هەواڵ كوردستان)-  

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕزگارکردنی 50 ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری لە سووتان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 11/6/2019، بەرگری شارستانی سلێمانی لە ڕاگەیاندراویکدا کە وینەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە، تێیدا ڕزگارکردنی 50 ئۆتۆمبێلی کیلۆمەتر سفر لە سووتان لەگەڵ گەنجینەیەکی گەورە و زیاتر لە 30 دۆنم گەنم و جـۆ، لە ژاڵەی سەروو لە لایەن کارمەندانی بەرگری شارستانی بنکەی قڕگەوە ڕاگەیاند.

ماوەیەکە ڕۆژانە بە بەردەوام ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی سەرجەم ناوچە جیاوازەکان دەکەوێتەوە و کە ئەمەش زەرە و زیانێکی زۆری پێ گەیاندوون








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending