English | عربي

سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و بەندكراوە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان كرا


سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و بەندكراوە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان كرا

2019/06/11 | 19:20

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرپەرشتی بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لیژنەی شەهیدان و بەندكراوە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراق دەستەی سەرۆكایەتی خۆی هەڵبژارد.

بە پێی بەیاننامەیەكی جێگرایەتی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی بەندكراوە سیاسییەكان كۆبوونەوە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە، عەبدولئیلا نائیلی بە سەرۆكی لیژنەكە هەڵبژێردرا، پەرلەمانتار هەدار بارزانییش بە جێگری سەرۆكی لیژنەكە هەڵبژێردرا.

لە كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دووپاتی لەسەر گرنگی كارەكانی لیژنەكە كردەوە، بۆ ئەوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگاكانی پەیوەندیدار بەخۆیەوە بكات و چاویان لە كەسوكاری شەهیدان بێت، لەگەڵ زیندانیانی سیاسی و گرنگیدان بەو چینەی لە سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوودا ناهەقی زۆریان بەرانبەر كراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending