English | عربي

ئاشكرابوو ڕؤژی مه‌راسیمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بافڵ تاڵەبانی هه‌ر له‌ سلێمانی بوه‌


ئاشكرابوو ڕؤژی مه‌راسیمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم  بافڵ تاڵەبانی هه‌ر له‌ سلێمانی بوه‌

2019/06/11 | 20:25

(هەواڵ كوردستان)- چەند سایت و پەیجێكی سێبەر لە بەردەوامی درۆ شاخدارەكانیاندا دەنگۆی ئەوەیان بڵاو كردەوە كە گوایە بافڵ جەلال تاڵەبانی چۆتە هەولێرو بەڵام بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆكی هەرێمدا نەكردووەو گەڕاوەتەوە سلێمانی.

به‌و گوێره‌ی به‌ دواداچونه‌كان ده‌ركه‌وت  كه‌ 10ی حوزه‌یران ڕؤژی مه‌راسیمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ،بافڵ جەلال تاڵەبانی هەر لەناو شاری سلێمانیدا بووەو بەهۆی سەرقاڵبونی زۆریەوە بەكاری حزبی و ڕێكخراوەیی نەچۆتە شاری هەولێرو دەرەوەی سلێمانی.

هه‌روه‌ها دڵشاد شەهاب ‌ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌و یەكێكیشه‌ لە كەسە نزیكەكانی نێچیرڤان بارزانی و رێكخەرانی رێوڕەسمەكە ئەو دەنگۆیەی رەتكردەوە و رایگەیاند ئەو هەواڵە ئەسڵ و ئەساسی نیە ورەتیشیكردەوە كە بافڵ تاڵەبانی چووبێتە هۆڵەكە و گەڕابێتەوە و جەختیشیكردەوە كە شتی وا رووی نەداوە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending