English | عربي

وێنەی ئەو گەنجەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر بە پێنج فیشەك كوژرا


وێنەی ئەو گەنجەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر بە پێنج فیشەك كوژرا

2019/06/11 | 21:35

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-خەندان ناو و وێنەی ئەو گەنجە بڵاودەكاتەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە دەستڕێژی گولەی لێكراو گیانی لەدەستدا.بەپێی بەدواداچونەكانی خەندان، ئەو گەنجە ناوی (هیشام ئیسماعیل)ـە و لەدایكبوی ساڵی 1985ـە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتێكدا توشی روداوێكی سوكی پێكدادان دەبێت لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی دیكە كە كەسێكی دیكەی لەگەڵدا دەبێت، پێنج فیشەكەی بە دەمانچە پێوە دەنێت و پاشان ئۆتۆمبێلەكەی خۆشیان بەجێدەهڵێن و هەڵدێن، بریندارەكەش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.لای خۆشیەوە وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند،"كوژراوەكەش و تەقەكەرەكەش خەڵكی شاری هەولێرن، لەئێستادا ناسنامەی تەقەكەرەكەمان دۆزیوەتەوە و سەرقاڵی دەستگیركردنین".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending