English | عربي

بە تاوانی جۆراوجۆر پۆلیسی سلێمانی22 تۆمەتباری دەستگیركرد


بە تاوانی جۆراوجۆر پۆلیسی سلێمانی22 تۆمەتباری  دەستگیركرد

2019/06/12 | 11:35

(هەواڵ كوردستان)- پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا بە هاوکاری هێزەکانی بنکەی پۆلیسی راپەڕین 22 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاندوه‌،لەماوەی 10 رۆژی رابردودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین 22 تۆمەتباریان  بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیركردووە وبەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردووەتە سەر موڵك ‌و ماڵی گشتی وسه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانیش به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر به‌م مادده‌ یاساییانه‌ راگیراوان: – دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 31-406 كە تۆمەتباران تەقەیان لە هاوڵاتیان كردووە و دەستیشگیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتووداو تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 3-21ی چەك، دەستیشگیراوە بەسەر چەكەكەیدا.

– دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی كە تۆمەتباران هەستاون بەفێڵكردن لە هاووڵاتیان ‌و پارە و كەلوپەلیان لێسەندون وتۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی – دە تۆمەتبار دەستگیركراون كە زیادەڕۆییان كردووەتە سەر موڵك ‌و ماڵی گشتی  وشەش تۆمەتباری دیکە دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەیەكی دیکە لە یاسای سزادان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending