English | عربي

وەزارەتی پێشمەرگە :پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی پێشمەرگە لە جێبەجێکردندایە


وەزارەتی پێشمەرگە :پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی پێشمەرگە لە جێبەجێکردندایە

2019/06/12 | 11:35

(هەواڵ كوردستان)- وەزارەتی پێشمەرگە پڕۆژەی یەکخستنی سیستمی پەیوەندی بێ تەل و دەستپێکردنەوەی خانەنشینی و پڕۆژەی رێکخستنەوەی لیواکانی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

جەباریاوەرئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە له‌ لێدوانێكدا راگەیاندوه‌: لە درێژەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ریفۆڕم لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە خۆی لە 35 پڕۆژەدا دەبینێتەوە، ئێستا ھەردوو پڕۆژەی پەیوەندیکردنی بێ تەلی پێشمەرگە لەگەڵ ھاوپەیمانان و دەستپێکردنەوەی خانەنشینی و رێکخستنەوەی لیواکان و یەکەکانی ناو وەزارەت خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی: پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی پێشمەرگەش لە جێبەجێکردندایە و مانگانە چەند بەڕێوەبەرایەتییەک دەخرێنە سەر سیستمەکە.

جەبار یاوەر ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەخرێتە ناو سیستمی ئەلیکترۆنیی مووچە، 14 لیواکەی وەزارەت و دواتر ھێزەکانی 70 و 80ش دەخرێنە سەر ئەو سیستمە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending