English | عربي

سلێمانی؛ کۆگایەکی جگەر و گۆشت دادەخرێت


سلێمانی؛ کۆگایەکی جگەر و گۆشت دادەخرێت

2019/06/12 | 12:40

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت کۆگایەکیان داخستوە کە "تەواوی خواردنەکانی ناوی بۆگەنیان کردوە و دوکانەکەشی بەھۆی پیسیەوە کرمی  تێدابوە".بەپێی راپۆرتی لیژنەی یەکی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دوای ئەوەی لەلایەن بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە ئاگادارکرانەوە لە بونی کۆگایەکی  گۆشت و جگەر لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی کە مەبەست لێی فرۆشتنیان بوە لەسەر عەرەبانە، لیژنەکە سەردانی ئەو کۆگایەی کردوە و دەرکەوتوە بڕێکی زۆر جگەر و گۆشتی خراپبوو کەشێوەیەکی خراپ ھەڵگیراوە بۆگەنیان کردبو دوکانەکەشی بەھۆی پیسییەوە کرمی  تێدابووە.ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لە 40 کیلۆگرام جگەر و پارچەی  ئاژەڵی گەورە گرتوە کە لە دوکانەکەیدا بوە.ھەر بەپێی راپۆرتی لیژنەکە، ئەو کۆگایە ھیچ مەرجێکی تەندروستی و ژینگەیی تێدا نەبوە و ھیچ مۆڵەتێکیشی نەبوە، دوای چەندجار ئاگادارکردنەوە و غرامەکردن و داخستن بەھۆی پابەند نەبون بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستی و پیشەییەکانەوە،  لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاگە دادەخرێت تا ئەو کاتەی پابەندی تەواوی مەرجەکان کارکردن دەبێتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending