English | عربي

بەوێنە.. لە شارەزوور زیاتر لە پێنج تەن خواردنی ماوە بەسەرچوو لەنێو بردرا


بەوێنە.. لە شارەزوور زیاتر لە پێنج تەن خواردنی ماوە بەسەرچوو لەنێو بردرا

2019/06/12 | 14:50

(هەواڵ كوردستان)-  

لە قەزای شارەزوور بڕی زیاتر لە پێنج تەن خواردن و خواردنەوەی ماوە بەسەرچوو لەنێو بردرا.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە ئەمڕۆ چوارشەممە 12/6/2019، زیاتر لە پێنج تەن خواردن و خواردنەوەی ماوە بەسەر چوو لەنێو بردرا، کە لەماوەی چوارمانگی ڕابردوودا لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای شارەزوورو لیژنەی چاودێری تەندروستی دەستی بەسەردا گیرابوو.

ڕوونیشکراوەتەوە، هەر لەو ماوەیەدا 9 پیشەوەر بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکانەوە بەبڕی 565 هەزار دینار سزادراون و بڕی 110 کیلۆ گۆشتی ئاژەڵیش لەنێو بردراوە، کە بەشێوەیەکی نایاسایی و دوور لە ڕێنماییەکان دەفرۆشرا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending