راپه‌ڕین.. ده‌رچووانى ته‌ندروستى دانەمه‌زراو، هه‌ڕه‌شه‌ى خۆپیشاندانى فراوان ده‌كه‌ن
2020-06-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دوای راگەیاندنی دامەزراندنی 25 كەس لە لایەن بەڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى راپه‌ڕین بۆ سه‌نته‌رى نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان، كاردانه‌وه‌و نیگه‌رانى ده‌رچووانى دانه‌مه‌زراوى لێكه‌وتۆته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن: ئه‌و لیسته‌ى راگه‌یه‌نراوه له لایه‌ن كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتییه‌وه به ته‌زكییه‌ى حزبی دانراوه.
نوێنه‌رانى ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌كان له‌یاداشتێكیاندا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ده‌بێت ته‌ندروستى ڕاپه‌ڕین دووباره پێداچونه‌وه به‌ناوه‌كان بكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى خاڵبه‌ندى و ساڵى ده‌رچوون ئه‌و كاره ڕاست بكرێته‌وه ئه‌گه‌رنا له ڕۆژانى داهاتوودا خۆپیشاندانى به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئۆباڵى هه‌ر كارێكى نه‌خوازراویش ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار.