English | عربي

کەمال کەرکووکی هەوڵێک بۆ پێدانی دەسەڵات بە ڕاکان جبووری لە ڕێگەی تەزویرەوە ئاشکرا دەکات


کەمال کەرکووکی هەوڵێک بۆ پێدانی دەسەڵات بە ڕاکان جبووری لە ڕێگەی تەزویرەوە ئاشکرا دەکات

2019/06/12 | 15:20

(هەواڵ كوردستان)- ”بە تەزویر لە شوێنی چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک واژۆ کراوە“

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی تەزویرەوە دەسەڵاتێک بە ڕاکان جبووری، پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووک بدرێت.

دکتۆر کەمال کەرکووکی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، دوێنێ ١١ی ٦ی٢٠١٩، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک نەیتوانی ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنەکەی تەواو بکات، بۆیە دانیشتنی فەرمیی ئەنجومەنەکە ئەنجام نەدرا.

ڕوونیشی کردەوە کە پاش شکستهێنانی هەوڵەکە، ”چوونە دەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و دەستیان بە کۆکردنەوەی واژۆ کرد، هەرچەندە ئەوەش کارێکی نایاساییە، بەڵام نەیانتوانی واژۆی تەواو کۆبکەنەوە، بۆیە لە شوێنی ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەن کە لەوێ نەبوون، بە تەزویر واژۆ کراوە“.

هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەوانەی کە پەرۆشن بەبێ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک، دانیشتنی ئەنجومەنەکە بکرێت، بەسەر لیستەکانی دیکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکدا گەڕاون و بۆ کۆبوونەوە بانگیان کردوون و داوایان کردووە واژۆ بکەن بۆ ئەوەی دەسەڵات بە ڕاکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک بدرێت، تاوەکوو دەسەڵاتی خەرجکردنی بودجە و هەڵسوکەوتکردن بە بودجەی پارێزگای کەرکووکی هەبێت“.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending