English | عربي

کونسوڵی بەریتانیا ڕێژەی بەشداریی ژن لە پەرلەمانی کوردستان بە باشتر لە وڵاتەکەی وەسف دەکا


کونسوڵی بەریتانیا ڕێژەی بەشداریی ژن لە پەرلەمانی کوردستان بە باشتر لە وڵاتەکەی وەسف دەکا

2019/06/12 | 15:55

(هەواڵ كوردستان)-  

كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر ستایشی هەرێمی كوردستان ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ ڕێژه‌ی %٣٠ په‌رله‌مان له‌ ئافره‌تان پێك دێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌م ڕووه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ریتانیا باشتره‌.

مارتین وار، كۆنسولی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ڤیدۆیی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا داوای له‌ حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ هه‌مان شێوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕێژه‌ی ئافره‌ت له‌ كابینه‌كه‌دا له‌به‌رچاو بگیرێت.

وار ئاماژە به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دوای هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و ڕاسپاردنی مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ڕێژه‌ی ئافره‌تان له‌ كابینه‌ نوێكه‌دا، وه‌ك ڕێژه‌ی ئافره‌تان له‌ په‌رله‌مان له‌به‌رچاو بگیرێت.

كۆنسوڵی گشتیی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها داوا ده‌كات، په‌یامی یه‌كڕیزی كه‌ سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌ارسیمی سوێندخواردنەکەیدا ئاماژه‌ی پێ كرد، ببێته‌ هه‌وێنی كاری لایەنه‌كان له‌ داهاتوودا.

A message from Consul-General @WarrMartyn.

Share/Retweet if you’d like to see more #WomenInGovernment in Kurdistan #TwitterKurds pic.twitter.com/icBqHySGFH

— UK in Erbil (@ukinerbil) June 12, 2019

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending