English | عربي

بەڕێوەبەری کاروباری مەسیحییەکان وردەکاریی هاتنی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات


بەڕێوەبەری کاروباری مەسیحییەکان وردەکاریی هاتنی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

2019/06/12 | 15:55

(هەواڵ كوردستان)-

بڕیارە پاپای ڤاتیکان سەرەتای ساڵی٢٠٢٠ سەردانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بکات و پێشنیاز کراوە مانگی دوو یان سێ سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.

 

خالید ئەلبێرت بەڕێوبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لە  وەزارەتی ئەوقاف و  کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەریمی کوردستان، لەمبارەوە با (باسنیوز)ی راگەیاند: "ساڵی ٢٠٢٠ پاپا فرەنسیس، پاپای مەسیحییەکان سەردانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکات".

 

لەبارەی کاتی سەردانەکە خالید ئەلبێرت، گوتیشی: "پێشنیازمان کردووە کاتی سەردانەکەی بخرێتە مانگی دوو یان سێی ساڵی داھاتوو، چونکە ئەوکاتە کەشوھەوای ھەرێمی کوردستان بەھارییە و پلەی گەرما گونجاوە.

 

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ کێ بانگهێشتی کردووە، نوێنەری  کریستیانەکان گوتی ئەوکاتی سەرۆک بارزانی سەردانی ڤاتیکانی کرد و لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە، بانگهێشتی ھەرێمی کوردستانی کردووە و چەندین کەسایەتی دیکەش بانگهێشتیان کردووە و ئەوکات بەھۆی خراپیی بارودۆخی عێراقەوە رێگە نەدرا سەردانی عێراق بکات، بەو ھۆکارەش سەردانەکەی نەکرد، بەڵام ئێستا کاتەکە  گونجاوە و لە ١٠ مانگەوە بڕیاری داوە سەردانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بکات".

 

بەھۆی خراپیی بارودۆخی ئەمنیی ناوەڕاست و باشووری عێراق پێکھاتەکان لەو ناوچانە بۆ ھەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە و لێرە نیشتەجێن، بۆیە ئامانجی سەردانەکەی پاپا و چالاکییەکانی جگە لە عێراق، لە ھەرێمی کوردستان و ھەولێر دەبێت و رێوڕەسمی ئایینیی تایبەتی بۆ رێک دەخرێت  تەواوی پێکھاتەکان پێشوازیی لێدەکەن و ئەمەش بۆ پێکەوەژیانی ھەرێمی کوردستانیش گرنگە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending