English | عربي

پەرلەمانی کوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو کردەوە


پەرلەمانی کوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو کردەوە

2019/06/12 | 16:25

(هەواڵ كوردستان)-  

پەرلەمانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ په‌خشنه‌كردنی سروودى نیشتیمانیى عێراق و مارشى نه‌ته‌وه‌یى (ئه‌ى ره‌قیب)، له‌ رۆژی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕووینکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان روونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە بڵاو کردووتەوە و تێیدا هاتووە، "كه‌ وه‌ك عورفێكی په‌رله‌مانی مارشى نه‌ته‌وه‌یى ته‌نیا له‌كاتى كردنه‌وه‌ى وه‌رزى گرێدانى په‌رله‌مان په‌خش كراوه‌ و له‌ دانیشتنه‌ ئاساییه‌كانى تردا په‌خش ناكرێت، دانیشتی ژماره‌ (7)یش دانیشتنێكی ئاسایی بووه‌ و دانیشتنى كردنه‌وه‌ى وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بووه‌، بۆیه‌ په‌خش نه‌كراوه‌".

ڕۆژی دووشەممە 10/6/2019، دانیشتنی ژماره‌ (7)ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان تایبەت بە سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending