English | عربي

بەرپرسێکی پارتی: ڕەنگە لە هەفتەی داهاتووەوە سەردانی لایەنەکان بکرێت


بەرپرسێکی پارتی: ڕەنگە لە هەفتەی داهاتووەوە سەردانی لایەنەکان بکرێت

2019/06/12 | 16:25

(هەواڵ كوردستان)-  

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ھەفتەی داھاتووەوە شاندی تایبەت بە پێکهێنانی حکوومەت، سەردانی لایەنەکانی بەشدار لە کابینەی نوێ بکەن.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”دوای ئەوەی بەفەرمی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە سەرۆکی حکوومەت ڕاسپێردرا، دڵنیام لە کەمتر لە مانگێکدا حکوومەت پێکدێت، تەنیا ماوەتەوە بزانرێت کە وەزیرەکان کێ دەبن؟ مەگەر ئەوە تۆزێک بابەتەکە دوابخات“.

بەرپرسەکەی پارتی جەخت دەکاتەوە کە کۆبوونەوە و سەردانی زۆر و دانیشتن لەوانەیە نەکرێت، چونکە بەدرێژایی ساڵێک باسی پۆستەکان کراوە، لەوە گرنگتر ئەوەیە کە حزبەکان ناوی وەزیرەکانیان پێشکەشی مەسرور بارزانی بکەن.

لەبارەی دەستپێکی سەردانەکان کە کەی دەبێت؟ بڵند ئیسماعیل گوتی: ”پێشبینی دەکەم سەردانەکان بکەوێتە ھەفتەی داھاتووەوە“.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending