English | عربي

بەوێنە.. ئافرەتێك دوای نیو كاتژمێر لە منداڵبوون دەچێتە نێو تاقیكردنەوە


بەوێنە.. ئافرەتێك دوای نیو كاتژمێر لە منداڵبوون دەچێتە نێو تاقیكردنەوە

2019/06/12 | 17:35

(هەواڵ كوردستان)-  

یەكێكە لەو حاڵەتە سەیرانەی كە ئەمساڵ لە وڵاتی ئەسیوپیا روویدا ئافرەتێكی تەمەن 21 ساڵا بوو، كە دوای نیو كاتژمێر بەسەر منداڵبوونی، بڕیاریدا بچێتە ناو پرۆسەی تاقیكردنەی و وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە.

(ئەڵماز دیریز) كە ئافرەتێكی ئەسیوپیی بوو، سەرنجی ژمارەیەك لە میدیای بۆلای خۆی راكێشا، چونكە بووە یەكەمین ئافرەت لە جیهاندا كە بە خێراترین ماوە دوای منداڵبوون بچێتە ناو تاقیكردنەوەی خوێندن.

رۆژنامەكانی ئەسیوپیا نووسیویانە، "كاتێك ئەڵماز دیریز، لە ماوەی دووگیانی بووە ، گشت كاتەكانی بە خوێندن بەسەر بردووە تا لە تاقیكردنەوە دەربچێت، بۆیە كاتەكەش وا رێكەوت كە رۆژی منداڵبوونەكەی و وادەی تاقیكردنەوەكە كەوتنە هەمان رۆژ بۆیە ئەم كارەی ئەنجامدا".

ئەو تاقیكردنەوەی كە ئەو ئافرەتە ئەنجامیدا ساڵی یەكجار لە وڵاتی ئەسیوپیا ئەنجام دەدرێت، بۆیە ئەگەر ئەو ئافرەتە ئەنجامی نەدابووایە لە کیسی دەچوو.

ماڵپەری (alaraby) نووسیویەتی، "لە بەر ئەوەی كە ئافرەتەكە زۆر پێداگربووە لەسەر ئەوەی ئەو تاقیكردنەوەیە ئەنجام بدات، بۆیە بەرپرسانی پەروەردە لەو وڵاتە رازی بوون لەسەر بردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوە بۆ ناو نەخۆشخانەكە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending