English | عربي

رواندز.. سکاڵا لەسەر گەشتیارێکی عەرەب تۆمار کرا


رواندز.. سکاڵا لەسەر گەشتیارێکی عەرەب تۆمار کرا

2019/06/12 | 17:35

(هەواڵ كوردستان)-  

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی کە گەشتیارێکی عەرەب دەچێتە سەر پەیکەرێک دەبێت کە جلی کوردی لە بەردایە، دەنگدانەوەی بە دوای خۆیدا ھێنا و گەشتوگوزاری رواندزیش سکاڵای لەسەر گەشتیارەکە تۆمارکرد.

چیا محەمەد، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای رواندوز بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمرۆ چوارشەممە سکاڵا لەسەر ئەو گەشتیارە عەرەبە لەلایەن گەشتوگوزار و پۆلیس و ئاسایشی رواندزەوە تۆمارکرا و لەم نزیکانە فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی ئەو گەشتیارە دەردەچێت کە سوکایەتی بە پەیکەرەکە کردووە".

لە بارەی چۆنیەتی دۆزینەوەی ئەو کەسە چیا محەمەد، گوتی: "لە رێگەی گروپە گەشتیارییەکان ناسنامە و شوێنەکەی دیاری دەکەینو چونکە ئەو گروپانە گەشتیارەکەیان ھێناوەتە کوردستان زانیاری تەواویان لەسەر گەشتیارەکە ھەیە".

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی بە دوای خۆیدا ھێنا و داوا دەکرێت گەشتیارەکە سزا بدرێت.

بەپێ زانیارییەکانی بەرێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای رواندوزیش، ڤیدیۆکە لە ھاوینەھەواری شنگل بانە لە رواندوز تۆمار کراوە، بەڵام کاتی تۆمارکردنی گرتەکە دیار نییە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending