English | عربي

به‌لجیكا پاڵپشتی مه‌سرور بارزانی و كابینه‌كه‌ی ده‌كات


به‌لجیكا پاڵپشتی مه‌سرور بارزانی و كابینه‌كه‌ی ده‌كات

2019/06/12 | 18:10

(هەواڵ كوردستان)-  

بەلجیکا دووپات له‌سه‌ر هاوبەشى و پاڵپشتی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

هێندریك ڤان دی ڤێلدێ، باڵیۆزی بەلجیکا لە ئوردن و عێراق لە تویتێکیدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی: "بەلجیکا هاوبەشێکی راستەقینەی کارەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دەبێت".

باڵیۆزی بەلجیکا لە ئوردن و عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەلجیکا پشتیوان و هاوکاری هەولێر دەبێت.

هەروەها ڤان دی ڤێڵدی لە تویتەکەیدا هیوای سەرکەوتنیشی بۆ مەسرور بارزانی و کابینەکەی خواستووە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending