English | عربي

"دەبێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی مانگانە بگاتە دەستی فەرمانبەران"لیژنەی دارایی بانگهێشتی وەزیری دارایی عێراق دەکات



2019/06/12 | 18:10

(هەواڵ كوردستان)- خەندان- 

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی فواد حسێن دەکات، دەڵێن پەیوەستە بە کیشەی نەوت و بڕەپارەی فەرمانبەرانی هەرێم.ئەمڕۆ چوارشەممە هەریەک لە ئەحمەد حاجی رەشید ، جەمال کۆچەر، شیروان میرزا و هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا هاتوە، " وەک لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتێکمان ئامادەکردوە کە بریتیە لە ئەنجامەکانی بانگهێشتی وەزیری دارایی عێراق فواد حسێن و کۆمپانیای سۆمۆ، وە ڕاپۆرتەکەمان گوزارشت لەڕای لیژنەکە دەکات".ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی تێدا خراوەتە ڕو؛ ئەنجامەکان پەیوەستن بە کێشەی نەوت و ئەو بڕەپارەیەی مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەران دەنێردرێت کە چەندین ڕاسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانئەو چوار پەرلەمانتارەی کورد لە بەغدا ڕاشیدەگەیەنن، "ئێمە جەختمان کردوەتەوە کە دەبێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگاتە دەستی فەرمانبەران بەشێوەی مانگانە وە بە پێچەوانەوە حکومەتی ناوەندی هەنگاوی دیکە دەگرێتەبەر"، هەر بەوتەی لیژنەکەی دارایی سبەی پێنج شەممە ڕاپۆرتەکە دەخەنە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending