English | عربي

واشنتۆن سزای خستە سەر كۆمپانیایەكی عێراقی


واشنتۆن سزای خستە سەر كۆمپانیایەكی عێراقی

2019/06/12 | 18:40

(هەواڵ كوردستان)- چەكی بە میلیشیاكانی سەر بە ئێران فرۆشتووە

ئەمڕۆ چوارشەممە واشنتۆن سزای بەسەر دوو كەس و كۆمپانیایەكی عێراقیدا سەپاند كە بایی ملیۆنان دۆلار چەكی بە میلیشیاكانی سەر بە ئێران فرۆشتووە.

تۆڕی (رووسیا تودەی) لە زاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكای گواستەوە كە سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، لەم رووەشەوە دوو كەس و كۆمپانیایەك سزا دراون كە بارەگاكەی لە عێراقە.

كۆمپانیا عێراقیەكەی سزا دراوە ناوی (SWRC)ە و بە (كانگای سامانەكانی باشوور)یش ناسراوە و كۆمپانیای بازرگانیی گشتیی سنووردارە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا دووپاتی كردووەتەوە كۆمپانیای SWRC بەشێكە لە تۆڕێكی دارایی سەر بە سوپای قودسی ئێران، كە لەلایەن ئەمریكاوە بە ڕێكخراوی تیرۆریستی ناسراوە، ئەو كۆمپانیایە بایی ملیۆنان دۆلار چەكی بە میلیشیای چەكداری عێراقی سەر بە فەیلەقی قودسی ئێرانی فرۆشتووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending