English | عربي

جۆ بایدن: ئەگەر ببمە سەرۆك كۆتایی بە شێرپەنجە دەهێنم


جۆ بایدن: ئەگەر ببمە سەرۆك كۆتایی بە شێرپەنجە دەهێنم

2019/06/12 | 19:15

(هەواڵ كوردستان)- بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەبێتە ركابەری ترەمپ

جۆ بایدن جێگری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا كە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی داهاتوودا كاندید كردووە، بەڵێنی دا ئەگەر پۆستی سەرۆكایەتی بەدەست بێنێت، كۆتایی بە نەخۆشی شێرپەنجە دەهێنێت.

میدیای ئەمریكا ئەم بەڵێنەی جۆ بایدن بە بوێرانە وەسف دەكەن، چونكە بە ڕای چاودێران ئەركێكی ئەستەمە سەرۆكی ئەمریكا بتوانێ كۆتایی بە نەخۆشیی شێرپەنجە بێنێت.

بایدن دەبێتە ركابەری دۆناڵد ترەمپ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتوودا، لەمبارەوە ماڵپەڕی (فۆكس نیوز)ی ئەمریكی بڵاوی كردووەتەوە كە جۆ بایدن لە ئێستەوە بۆ ئەم ركابەریە، بەڵێنێكی بوێرانەی داوە.

دوێنێ سێشەممە بایدن لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا لە شاری ئۆتۆموای سەر بە ویلایەتی ئایاوا باسی لەو ئاستەنگ و ناخۆشیانە كرد كە كەسوكاری نەخۆشانی شێرپەنجە رووبەرووی دەبنەوە، بە تایبەتی ئەوانەی ئازیزێكی بەم نەخۆشیە لە دەست دەدەن، لەمبارەیەوە گوتوویەتی "من دەزانم هەست بە چی دەكەن"، ئەمەشی وەك ئاماژەیەك بوو بۆ (بۆ بایدن)ی كوڕی، كە لە 2015دا بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشك كۆچی دوایی كرد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending