English | عربي

پنتاگۆن: هێرشی سەر فڕۆكەخانەكەی سعوودیە سەلمێنەری رۆڵی چەپەڵی ئێرانە


پنتاگۆن: هێرشی سەر فڕۆكەخانەكەی سعوودیە سەلمێنەری رۆڵی چەپەڵی ئێرانە

2019/06/12 | 20:20

(هەواڵ كوردستان)-

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن)، لەبارەی هێرشە مووشەكیەكەی حوسیەكانی یەمەن بۆ سەر فڕۆكەخانەی ئەبها لە باشووری سعوودیە رایگەیاند كە ئەم هێرشە دەیسەلمێنێ ئێران چ رۆڵێكی چەپەڵی هەیە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاندووە كە ئەم هێرشەی میلیشیای حوسیەكانی سەر بە ئێران بۆ سەر فڕۆكەخانە سعوودیەكە یەكانگیرە لەگەڵ ئەو بەڵگانەی لەسەر رۆڵی چەپەڵەكانی ئێران لە ناوچەكەدا بەردەستن.

لەمبارەوە ریبیكا ریباریش گوتەبێژ بە ناوی پنتاگۆنەوە بە تۆڕی (سكای نيوز)ی راگەیاندووە كە هێرشی ئەمڕۆی حوسیەكان بەڵگەی رۆڵی چەپەڵی ئێرانە لە ناوچەكەدا و بەردەوامیپێدەری پێشێلكردنی هەردوو بڕیاری ژمارە 2216 و 2231 ئەنجوومەنی ئاسایشە.

هێرشی مووشەكی ئەمڕۆی حوسیەكان بۆ سەر فڕۆكەخانەی مەدەنی و نێودەوڵەتی ئەبهای سعوودی 26 گەشتیاری كردە قوربانی، كە منداڵ و ئافرەتیشیان لەنێودایە،

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending