English | عربي

به‌وێنه‌.. له‌پێنجوێن دوو منداڵ بەیەکەوە 24 حه‌بی غوده‌ ده‌خۆن


به‌وێنه‌.. له‌پێنجوێن دوو منداڵ بەیەکەوە 24 حه‌بی غوده‌ ده‌خۆن

2019/06/12 | 20:50

(هەواڵ كوردستان)-

له‌سنوورى شارۆچکەی پێنجوێن دوو منداڵ كه‌ برا و خوشكى یه‌كترین بەیەکەوە 24 حه‌بی غوده‌ى 150 ملیگرامى ده‌خۆن و بەپەلە دەگەیەندرێنە نەخۆشخانە.

لوقمان له‌تیف، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى پێنجوێن، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ 12/6/2019 دوو منداڵ كه‌ برا و خوشك بوون گه‌یه‌ندرانه‌ به‌شی فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و پێكه‌وه‌ 24 حه‌بی غوده‌ى 150 میلیگرامییان به‌ناوى Levothiroxin خواردبوو".

 

گوتیشی: "له‌لایه‌ن پزیشك و كارمه‌ندى به‌شی فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه‌مانه‌وه‌ كارى شوشتنەوەی گه‌ده‌یان بۆ كراوه‌ و له‌ئێستادا دۆخی تەندروستییان باشە".

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending