English | عربي

نادیە موراد: ئاگر هەڕەشە لە ئاسەوارەکانی جینۆسایدی داعش دەکات


نادیە موراد: ئاگر هەڕەشە لە ئاسەوارەکانی جینۆسایدی داعش دەکات

2019/06/12 | 21:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-چالاکوانی یەزیدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ، نادیە موراد هۆشداری داوەتە نەتەوە یەکگرتوەکان کە ئاگر و سوتاندنی دەغڵ و دانی هاوڵاتیان جگەلە زیانی مادی، هاوکات هەڕەشە لەو گۆڕستانانەش دەکات کە وەک ئاسەواری جینۆسایدی داعش ناسراون.بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نادیە موراد ئەندامی فەخری نەتەوە یەکگرتوەکان و براوەی خەڵاتی نۆبڵ کە خۆشی رزگاربویەکی دەستی داعش و قوربانییەکی دەستدرێژییە سێکسییەکانی ئەو رێکخراوەیە، رایگەیاندوە ئاگر بەشێکی ئەو 79 گۆڕستانەی سوتاندوە کە قوربانیانی جینۆسایدی داعشیان لێنێژراوە و بەردەوامی ئاگرەکە هەڕەشە لەو ئاسەوارانە دەکات.لەساڵی 2014 دا رێکخراوی داعش هێرشێکی بۆسەر ناوچەکانی شەنگال و دەروبەری دەستپێکرد و بەهۆیەوە هەزاران یەزیدی ئاوارە و دەربەدەر بون و سەدانی دیکەش کەوتنە دەستی داعش و کۆمەڵکوژکران، هەندێکیشیان تا ئێستا بێسەروشوێنن.پێنج ساڵ دوای ئەو تاوانە مرۆییە هێشتا کوشتن و بڕینی هاوڵاتیانی یەزیدی وەک بەشێک لەپرۆسەی جینۆساید بەردەوامەموراد بە رۆیتەرزی راگەیاندوە، پێنج ساڵ دوای ئەو تاوانە مرۆییە هێشتا کوشتن و بڕینی هاوڵاتیانی یەزیدی وەک بەشێک لەپرۆسەی جینۆساید بەردەوامە، چونکە تا ئێستا نزیکەی 3 هەزار ژن و کچی ئێزیدی لەکەمپەکاندان و ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.لەماوەی رابردودا نەتەوە یەکگرتوەکان لێکۆڵینەوەیەکی وردی لەسەر ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە دەستپێکردوە کە موراد پێیوایە ئێستا لەمەترسیدان.نادیە موراد راشیگەیاندوە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە بەشێک لەگۆڕستانی کۆجۆ کە شارۆچکەکەی خۆیەتی سوتاوە، بەڵام نازانێت چەندی سوتاوە و ژمارەیەکی دیکەی گۆڕستانەکانیش لەمەترسیدان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending