English | عربي

هەپەگە كوژرانی 24 سەربازی توركیای راگەیاند


هەپەگە كوژرانی 24 سەربازی توركیای راگەیاند

2019/06/12 | 22:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە كوژرانی 24 سەربازی سوپای توركیا لە روبەروبونەوەكانی چەند رۆژی رابردو راگەیاند.لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، هێزەكانی پاراستنی گەل رایگەیاند، لە خواكورك لە ئەنجامی شەڕو پێكدادانی نێوان گەریلاكانیان و سوپای توركیا، رۆژی 11 ی حوزەیران چوار سەربازی سوپای توركیا كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.هەپەگە لە راگەیەندراوەكەدا دەشڵێت، هەر رۆژی 11 حوزەیران له‌سه‌ر ڕێگای ئیدر و بازید لە ئەنجامی هێرشێكی گەریلاكانی پەكەكە بۆ سەر سه‌ربازانی  سوپای توركیا، 20 سه‌ربازی كوژران و 15 ی دیكەش برینداربون.لەئێستادا سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە باشوری كوردستان لەژێر ناوی ئۆپراسیۆنی چنگ دەستپێكردوە و بەو هۆیەشەوە شەڕوپێكدادانی سەخت لە نێوان سەربازانی سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە لەئارادایە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending