English | عربي

ئاکرێ.. ڕووداوێکی هاتوچۆ ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە


ئاکرێ.. ڕووداوێکی هاتوچۆ ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە

2019/06/12 | 22:30

(هەواڵ كوردستان)-

پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ڕایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمرۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ دوو کەس گیانیان لە دەست دا و دوو کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.

 

ئازاد تەها گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەمە 12/6/2019بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتومبێلێک لە چوارڕیانی کۆمەڵگای خەلیلکان ی سەر بە شارۆچکەی ئاکرێ لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو کەس گیانیان لە دەست دا و دوو کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون".

 

گوتیشی: "بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ کراون، تەرمی ئەو دوو کەسەی کە گیانی لەدەست داوە گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی ئاکرێ بەمەبەستی توێکاری پزیشکی "








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending