English | عربي

عەبدولمەهدی: هەوڵی كەمكردنەوەی ڕێژەی بەندكراوانی عێراق دەدەین


عەبدولمەهدی: هەوڵی كەمكردنەوەی ڕێژەی بەندكراوانی عێراق دەدەین

2019/06/12 | 22:30

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی كۆبوونەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی ڕێژەی بەندكراوان و راهێنان و گێڕانەوەی تاوانباران بۆ نێو كۆمەڵگە دراوە.

نووسینگەی عەبدولمەهدی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە كە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیدا بڕیار لەسەر هەوڵی كەمكردنەوەی ژمارەی بەندكراوانی عێراق دراوە، بە جۆرێك دادوەری بەدی بهێندرێت و ئاسایشی كۆمەڵگەش بە پارێزراوی بهێڵدرێتەوە.

هەروەها ئەنجوومەنەكە بە سەرۆكایەتی عەبدولمەهدی بڕیاری داوە ئامرازی جیاواز لە بەندكردن بدۆزرێتەوە بۆ چاكسازی و گەڕاندنەوەی تاوانباران بۆ نێو كۆمەڵگە، لە نێویاندا بەكارهێنانی بازنی ئەلیكترۆنی بۆ تاوانباران.

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending