English | عربي

ترەمپ: بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور پەلەم نیە


ترەمپ: بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور پەلەم نیە

2019/06/12 | 23:00

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند پەلەی نیە بۆ رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆریای باکور.بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەمە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی پەڵەندا رایگەیاند پەلەی نیە بۆ ئەنجامدانی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆریای باکور و داماڵینی چەکە ئەتۆمییەکانی.پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆریای باکور زۆر باش بەرەوپێشەوە دەچێتلەمبارەیەوە ترەمپ رایگەیاند، پێیوایە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆریای باکور زۆر باش بەرەوپێشەوە دەچێت و هیچ پەلەی نیە بۆ رێکەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتە.سزاکانی سەر کۆریای باکور بەردەوامەترەمپ وتیشی سزاکانی سەر کۆریای باکور بەردەوامە و هەنگاوی باشیان ناوە و خۆشحاڵە بەو بەرەو پێشچونانەی رودەدەن.ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەمە ترەمپ رایگەیاند نامەیەکی زۆر باشی لە کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکورەوە پێگەشتوە و لەئایندەیەکی نزیکدا بەرەوپێشچونی باشتر دەبینن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending