English | عربي

نادیە موراد: ئاگر دەگاتە بەڵگەكانی كۆمەڵكوژییەكانی داعش لە شنگال


نادیە موراد: ئاگر دەگاتە بەڵگەكانی كۆمەڵكوژییەكانی داعش لە شنگال

2019/06/12 | 23:20

(هەواڵ كوردستان)-

نادیە موراد كچە كوردی ئێزیدیی ڕزگاربووی دەست داعش و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی هۆشداری دەدات لەوەی ئاگری دەغڵودان و سووتانی زەویە كشتوكاڵییەكان بگاتە گۆڕە بە كۆمەڵەكانی شنگال، كە بەڵگەی كۆمەڵكوژییەكانی داعشن دژی كوردانی ئێزیدی.

نادیە موراد لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاماژەی بەوە داوە ئاگر چەندین كێڵگەی كشتوكاڵی ئێزیدیەكانی سووتاندووە، كە سەرچاوەی سەرەكی ژیانی جووتیاران بووە.

هەروەها هۆشداری داوە لەوەی ئەگەری هەیە ئاگرەكان بگەنە گۆڕە بە كۆمەڵەكانی ئێزیدیەكان، كە بەڵگەی ئاشكرای كۆمەڵكوژییەكانی داعشن.

بۆیە بە پێویستی زانیوە بەرپرسانی عێراق بە زووترین كات بێنە وەڵام و فریای ئەو ئاگركەوتنانە بكەون كە زەویە كشتوكاڵییەكانی ناوچەكەی گرتووەتەوە.

نادیە موراد دووپاتی كردووەتەوە كە ئاگر بەشێکی ئەو 79 گۆڕستانەی سووتاندووە کە قوربانیانی كۆمەڵكوژی داعشیان تێدا نێژراوە و بەردەوامبوونی ئەو ئاگرەش شوێنەوارەكان لەنێودەبات.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending