English | عربي

ئه‌ردۆغان: هاوبه‌شه‌ ستراتیژییه‌كه‌مان هاوكاری گه‌وره‌ی یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌یه‌


ئه‌ردۆغان: هاوبه‌شه‌ ستراتیژییه‌كه‌مان هاوكاری گه‌وره‌ی یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌یه‌

2019/06/13 | 00:00

(هەواڵ كوردستان)- K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره‌ سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسی كڕیوه‌ و ناڵێین "ده‌یكڕین" و ئه‌و پرسه‌ كۆتایی هاتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ش ره‌خنه‌ی له‌ هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و هێزانه‌ گرت.

ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارته‌كه‌ی كرد و گوتی: "به‌ نرخێكی گونجاو و هاوكات به‌ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانیدا ئێمه‌ سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسیمان كڕیوه‌ و چیتر ناڵێین ده‌یكڕین، چونكه‌ ئه‌و پرسه‌ كۆتایی هاتووه‌". 

له‌ باره‌ی پرۆژه‌ی كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌، ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌ ژاپۆن چاوم به‌ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت و ئه‌و بابه‌ته‌ و پرسه‌ هاوشێوه‌كانی باس ده‌كه‌ین".

گوتیشی: "توركیا ته‌نیا كڕیاری ئێف 35 نییه‌، به‌ڵكو به‌شدار و هاوبه‌شه‌ له‌ درووستكردنیدا".

ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌نادۆڵی توركی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، توركیا له‌ 5ی نیسان/ ئه‌پریڵی رابردوودا به‌ بڕی 900 ملیۆن دۆلار به‌شداری له‌ پرۆژه‌ی درووستكردنی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی ئێف 35 كردووه‌ و 3 فڕۆكه‌ی به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌، چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی چوار فڕۆكه‌ی دیكه‌ ده‌كات.

له‌ میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغان باسی له‌ پرسی سووریا و كورد له‌و وڵاته‌ كرد و گوتی: "ئه‌و رێڕه‌وه‌ تیرۆریستییه‌ تێكده‌شكێنین، كه‌ به‌ درێژایی سنووری وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات درووست بووه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ باكووری عێراق تێكمان شكاند و له‌ نێوان جه‌رابلووس و عه‌فرینیش له‌ناومان برد.

ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئایا په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌ نیین؟"..

ئه‌گه‌ر بپرسین كێ پشتیوانی هه‌ره‌ سه‌ره‌كییانه‌ ئه‌وا؛ دۆست و هاوبه‌شه‌ ستراتیژییه‌كه‌مان ده‌بینین".

وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending