English | عربي

گۆڕانکارى لە مۆڵەتى شۆفێرى و ساڵیانەى ئۆتۆمبێلدا دەکرێت


گۆڕانکارى لە مۆڵەتى شۆفێرى و ساڵیانەى ئۆتۆمبێلدا دەکرێت

2019/06/13 | 00:10

(هەواڵ كوردستان)-

بەرپرسێکى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم رایگەیاند دەرکردنى مۆڵەتى شۆفێرى و ساڵیانەى ئۆتۆمبێل گۆڕانکارییان بەسەردادێت و دەبێتە سیستەمى ئەڵمانى.

 

د.سامى جەلال بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم بە(باسنیوز) راگەیاند: "دەرکردنى مۆڵەتى شۆفێرى و ساڵیانەى ئۆتۆمبێل گۆڕانکارییان بەسەردادێت و دەبێتە سیستەمێکى نێودەوڵەتى هاوشێوەى ئەو سیستەمە ئەڵمانییەى کە لەبەغدا کارى پێدەکرێت".

 

راشیگەیاند: "سەرۆکى حکوومەت بودجەى پێویستى تەرخانکردووە و گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە کە لە هەفتەى داهاتووەوە دەستبەکاردەبن بۆ بینینى شوێنەکان و دانانى سیستەمە تازەکە، کە بڕیارە لەماوەى کەمتر لە شەشە مانگ کارەکان تەواو بن و لەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێم بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە".

 

د.

سامى ئاماژەى بە ئەوەش کرد" لێرە بەدواوە پێویست ناکات هاووڵاتیانى کوردستان مۆڵەتى شۆفێرى نێودەوڵەتى دەربکەن چونکە ئەم مۆڵەتە نێودەوڵەتییە و لەهەموو ئەو دەوڵەتانە کارى پێدەکرێت کە واژۆیان لەسەر رێککەوتننامەى ڤییەنا کردووە".

 

ناوبراو ئەوەشى خستەڕوو" دەرکردنى مۆڵەتى شۆفێرى و ساڵیانەى ئۆتۆمبێل بەپێى سیستەمە تازەکە تەنها (30) دینارى تێدەچێت و پارەکەش بۆ خەزێنەى حکوومەت دەگەڕێتەوە، کارەکانیش وەکو ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتووچۆى پارێزگاکان رایى دەکرێن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending