English | عربي

زوبێر عوسمان:گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ دیاری نه‌كات ئه‌وا وه‌لأممان ده‌بێت


زوبێر عوسمان:گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ دیاری نه‌كات ئه‌وا وه‌لأممان ده‌بێت

2019/06/13 | 00:25

(هەواڵ كوردستان)- جێگری سكرتێری ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌ كێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،ڕه‌شنوسی په‌پڕه‌وی یه‌كێتی ئاماده‌یه‌و پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌ كێتی واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م دیاری بكات گه‌ر نه‌توانرا واده‌ی دیاری بكات  ئه‌وا ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی وه‌لأمی خۆی ده‌بێت.

زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌ كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ به‌رنامه‌ی پانۆرامای كه‌ناڵی كوردسات نیوزدا ڕایگه‌یاند:له‌ساڵیادی یه‌ كێتیدا بابه‌تی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی بابه‌تێكی گه‌رمی میدیاكانمان بوو كه‌ له‌په‌رۆشیدا یه‌كێتیه‌كان له‌ 44ساڵیادی حیزبه‌كه‌یاندا داوا ده‌كه‌ن و پێویستیه‌كیشه‌و ده‌بێت كۆنگره‌ ببه‌سترێت وه‌به‌گوێره‌ی په‌ یڕه‌وی ناو خۆی یه‌ كێتیی ده‌بو ئه‌مساڵ 11هه‌مین كۆنگره‌مان ببه‌ستایه‌،به‌ لأم له‌ ئێستادا كۆده‌نگیه‌كی باشی هه‌ڤالأنه‌ هه‌یه‌ بۆبه‌ستنی كۆنگره‌ ڕاشیگه‌یاند:یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنی 1992 خاوه‌نی 50 كورسی په‌رله‌مانی بو  ئێستا 21 كورسیمان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش هۆكاری  بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ نه‌ماتوانیوه‌ خۆمان نوێ بكه‌ینه‌وه‌ و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان به‌ ده‌ست بهێنینه‌وه‌ ،ده‌بێت خۆمان له‌ گه‌ڵ سه‌رده‌م بگونجێنین و ئه‌و بۆشیایه‌ی كه‌ هه‌یه‌ ده‌بێت پڕبكه‌ینه‌وه‌.

جێگری سكرتێری ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌ كێتی له‌وه‌لأمی ئایا ئه‌وه‌ ئه‌ركی ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی نیه‌ كه‌ ڕؤژی به‌ستنی كۆنگره‌ دیاری بكات؟ووتی:ئه‌وه‌ئه‌ركێكی مێژویی گه‌وره‌یه‌ بۆمان به‌ گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی  به‌ بڕیاری سكرتێری گشتی یان به‌ ده‌نگی سێ له‌سه‌رچواری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یان به‌ ده‌نگی سێ له‌سه‌رچواری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌توانرێت كۆنگره‌ی نائاسایی ببه‌سترێت به‌لأم له‌ ئێستادا واده‌ی به‌ستنی ئاسایی كۆنگره‌ تێپه‌ڕیوه‌ ،وه‌ ئیمه‌ وه‌ك ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌ ما‌هه‌نگیمان هه‌بوه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی له‌ ڕابردووش و له‌ داهاتوشدا زیاتر له‌ په‌یوه‌ندیدا ده‌بێن بۆئه‌وه‌ی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو ئه‌ نجام بده‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ وتیشی :ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی یه‌ كێتی كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكات بۆ تاوتوێكردنی ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژی به‌ستنی چواره‌می كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ،یان به‌ هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ ئه‌ نجومه‌نی ناوه‌ندی كۆببینه‌وه‌و ڕؤژی …








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending