English | عربي

سلێمانی.. کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا


سلێمانی.. کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

2019/06/13 | 01:15

(هەواڵ كوردستان)-

هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز ئێرانییان دەستگیركرد كە بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە و ویستویەتی‌ لەشاری سلێمانی ساغی بكاتەوە.

 

لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە هاتووە"دوای ئەوەی هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی كەسێكەوە كە بڕێك ماددەی هۆشبەری هێناوەتە ناوشاری سلێمانی‌و بەنیاز بووه‌ ساغی بكاتەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای بەدواداچونێكی وردو ئاشكراكردنی شوێنی تۆمەتبار توانرا تۆمەتبار (س، ف، ع) بەڕەگەز ئێرانی لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستگیربكرێت‌و دەستیشبگیرێت بەسەر نزیكەی 500گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرەكانی (كریستاڵ‌و هیرۆرین) كە بەتۆمەتبار بووە".

 

ئاماژە بە ئەوەش دراوە ئێستا تۆمەتبار ڕەوانەی هۆبه‌ی‌ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەئاسایشی سلێمانی كراوە بۆ تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان‌ و بەبڕیاری دادوەر به‌نده‌ بەپێی ماددەی 14ی ماددەی هۆشبەر.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending