English | عربي

دەربەندیخان.. دوو کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیرکران


دەربەندیخان.. دوو کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیرکران

2019/06/13 | 01:15

(هەواڵ كوردستان)-

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیشەسازی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیرکردووە.

 

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن هێزەکانمانەوە لە شارۆچکەی دەربەندیخان دوو تۆمەتبار بەتاوانی دزی دەستگیرکران و پاش تۆمارکردنی چەند سکاڵایەک لەلایەن ھاووڵاتیانەوە کە دزیان لێکراوە، بنکەی پۆلیسی پیشەسازی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و بەسوود وەرگرتن لەکامێراکانی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، توانرا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگر بکرێن".

 

ڕاشیگەیاند: "ھەردوو تۆمەتبار دانیان بەئەنجامدانی چەندین تاوانی دزیکردندا ناوە و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر راگیراون".

گوتیشی: "لەلایەن بنکەی پۆلیسی پیشەسازییەوە پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending