English | عربي

به‌وێنه‌.. دارستانى ده‌ستكردى كه‌لار سووتا


به‌وێنه‌.. دارستانى ده‌ستكردى كه‌لار سووتا

2019/06/13 | 01:50

(هەواڵ كوردستان)- "سیستەمى ئاودانه‌كه‌شی سووتا"

به‌ڕێوه‌به‌رى دارستان و پاوانى گه‌رمیان سووتانى نزیكه‌ى 20 دۆنم زه‌وى دارستانى ده‌ستكردنى كه‌لار له‌ ده‌روازه‌ى شارى كه‌لار به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌وه‌ ڕاگه‌یاند.

 

هونه‌ر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى دارستان و پاوانى گه‌رمیان، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "كاتژمێر 2 ى پاشنیوه‌رۆى چوارشەممە ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ ئاگرێك له‌دارستانى ده‌ستكردى كه‌لار له‌ ده‌روازه‌ى شارى كه‌لار كه‌وتووه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتینه‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى توانیمان له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵبكه‌ین".

 

گوتیشی: "ئاگره‌كه‌ نزیكه‌ 20 دۆنم زه‌ویی دارستانه‌كه‌ى گرته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ 500 ـ 550 دارى دارستانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سیستمى ئاودانه‌كه‌ى سووتاوه‌".

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێمه‌ پێشتر ئاگربڕمان بۆ دارستانه‌كه‌ كردبوو، هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ش نه‌زانراوه‌".

 

دارستانى ده‌ستكردى كه‌لار ده‌كه‌وێته‌ به‌رزاییه‌كانى به‌رده‌سوو له‌ته‌نیشت زانكۆى گه‌رمیان و گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ى سه‌وزاییه‌ له‌سنوورى گه‌رمیان كه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ى 300 دۆنمه‌ و بڕى 40 هه‌زار دارى جۆراوجۆرى تێدایه‌ و به‌خستنه‌سه‌ر سنوورى شاره‌وانى كه‌لار ڕێژه‌ى سه‌وزایی به‌ئه‌ندازه‌ى 100% زیاد ده‌كات.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending