English | عربي

یەکێتی سەرجەم پۆستەکانی سنووری سلێمانی لە گۆڕان وەردەگرێتەوە


یەکێتی سەرجەم پۆستەکانی سنووری سلێمانی لە گۆڕان وەردەگرێتەوە

2019/06/13 | 16:10

(هەواڵ كوردستان)-  

زانیاریی ئەوتۆ لەبەردەستدان کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەنیازە پۆستەکانی دەڤەری سلێمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان وەربگرێتەوە و کادیرێکی حزبەکەش دەنگۆیەکی لەم شێوەیە پشتڕاست دەکاتەوە، لە بەرامبەریشدا گۆڕان ڕوونکردنەوە دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا باسی ئەوە کراوە کە ئەگەر هەیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستەکانی گۆڕان لە سلێمانی و هەڵەبجە وەربگرێتەوە.

لەمبارەیەوە مەلا نیاز ھەورامی، کادیری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”لە ھەموو ئەگەرێکدا ئەمجارە یەکێتی کوڕی خۆی ناکاتە قوربانیی کچی ھیچ کەسێک، سەرجەم پۆستەکانی خۆی لە گۆڕان دەوێتەوە و پشکی کەسیشی ناوێت، بۆ ئەم پرسەش چاوەڕوانی پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمین و جارێ باسمان نەکردووە".

لە بەرامبەردا یاسین خزر، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پۆستی پارێزگاری سلێمانی پشکی گۆڕانە و ئەگەر دەشیانەوێت بە شێوەی عەسکەرتاریەت وەری بگرنەوە، ئەوا کەیفی خۆیانە با ئەو پۆستە بە عەنتەری وەربگرنەوە“.

دووپاتیشی کردەوە کە ”سەرجەم پۆستەکانی گۆڕان لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە تا دوای پێکھاتنی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان".

بۆ زانیاریی زیاتر، (باسنیوز) پەیوەندی بە لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی و چەند بەرپرسێکی حزبەکەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending