English | عربي

كاوە عەبدولقادر: لەسەر موچەی فەرمانبەران سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار دەكەم


كاوە عەبدولقادر: لەسەر موچەی فەرمانبەران سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار دەكەم

2019/06/14 | 16:10

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-كاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەبەرامبەر خواردن و پێنەدانی موچەی سێ مانگی فەرمانبەران سکاڵا لەسەر حکومەتی ھەرێم تۆمار دەکەم.لەبەرامبەر خواردن ودیزەبەدەرخۆنەکردنی موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی ھەرێم بەنایاسایی و پێنەدانی بەفەرمانبەران لەسەرەتای ھەفتەی داھاتو سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم تۆمار دەکەم

لە راگەیەندراوێكدا، كاوە عەبدولقادر رایگەیاند،" وەک پەرلەمانتارێکی کوردستان کەخۆم بەنوێنەری ھاوڵاتیان وفەرمانبەرانی ھەرێم دەزانم لەبەرامبەر خواردن ودیزەبەدەرخۆنەکردنی موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی ھەرێم بەنایاسایی و پێنەدانی بەفەرمانبەران لەسەرەتای ھەفتەی داھاتو سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم تۆمار دەکەم، بۆئەوەی لەڕێگای دادگا حکومەت ناچار بکرێت بەدانەوەی ئەو سێ موچەیەی کە مافی فەرمانبەرانی ھەرێم بوەو لەبودجەی 2019ی عێراق جێگیر کراوە ، بەڵام حکومەتی ھەرێم بەنایاسایی و بەبیانوی زۆر لاوازو بێ مانا پارەکەی خواردوەو نایدات بەفەرمانبەران".

 بەگوێرەی دوا ڕاپۆرتی سێ مانگی کۆتایی 2018ی کۆمپانیای دیلۆیت، داھاتی نەوتی ھەرێم دو ملیارو سەدو پەنجا ملیۆن دۆلار بوە

كاوە عەبدولقادر دەڵێت،" بەڵگەکانی ئەو سکاڵایەی من بە پشت بەستنە بە یاسای بودجەی 2019 ی عێراق کەئەو بڕە پارەیەی نێردراوە بۆموچەی فەرمانبەرانە بۆ ساڵی 2019، واتە لەمانگی کانونی دووەمی 2019 دەست پێ دەکات نەک سێ مانگەکانی کۆتایی 2018 وەک حکومەتی ھەرێم باسی دەکات، ھەروەھا پشت بەستنە بەڕاپۆرتی شەشەمی کۆمپانیای دیلۆیت کە بەگوێرەی دوا ڕاپۆرتی سێ مانگی کۆتایی 2018 داھاتی نەوتی ھەرێم دو ملیارو سەدو پەنجا ملیۆن دۆلار بوە، ئەمە جگەلە داھاتەکانی ناوخۆی ھەرێم کەمانگانە زیاترە لە سەدو پەنجا ملیۆن دۆلارو داھاتی فرۆشتنی نەوت بەتانکەر کەسەدان ملیۆن دۆلارەو داھاتەکەی نادیارەو ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کەتا ئێستا حکومەتی ھەرێم ئاشکرای نەکردوە چەندە؟".

حکومەتی بەغدا لە ساڵی ڕابردو مانگانە 317 ملیار دیناری بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ناردوە، بۆیە دەبوایە حکومەتی ھەرێم لەو پارەیەو داھاتی فرۆشتنی نەوت و داھاتەکانی ناوخۆو ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان موچەی سێ مانگی کۆتایی 2018ی  دابەش بکردایە

ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ راشیگەیاند،"حکومەتی بەغدا لە ساڵی ڕابردو مانگانە 317 ملیار دیناری بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ناردوە، بۆیە دەبوایە حکومەتی ھەرێم لەو پارەیەو داھاتی فرۆشتنی نەوت و داھاتەکانی ناوخۆو ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان موچەی سێ مانگی کۆتایی 2018ی  دابەش بکردایە، چونکە خەرجکردنی بودجەی 2019  بۆ ساڵی 2018 بەھەمو شێوەیەک نایاساییەو حکومەتی ھەرێم بەرپرسیارە بەرامبەر خواردن و پێنەدانی موچەکانی سێ مانگی فەرمانبەران".

حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم سودی لەو فەراغ و فرسەتە بینیوە کە لەدوای دەستپێکردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەپێی یاسا پەرلەمان ناتوانێت لێپرسینەوە لەو کابینەیە بکات

بەبڕوای كاوە عەبدولقادر، حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم سودی لەو فەراغ و فرسەتە بینیوە کە لەدوای دەستپێکردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەپێی یاسا پەرلەمان ناتوانێت لێپرسینەوە لەو کابینەیە بکات، چونکە متمانەی پێنەداوە بۆیە بە ئارەزوی خۆیان بەربونەتە سامان و بودجەی ھەرێم و تەخشان وپەخشانی دەکەن و سەفەقاتی نایاسایی وگەندەڵی و بەھەدەردانی پێوە دەکەن". 

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەبوایە لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردو حکومەتی ھەرێم ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019ی بناردایە پەرلەمان

ئاماژەی بەوەشكردوە،بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەبوایە لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردو حکومەتی ھەرێم ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019ی بناردایە پەرلەمان و پڕۆژەکە ببوایە بەیاسا، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم بەئەنقەست و بێ ھیچ پاساوێکی یاسایی چەندین ساڵە پڕۆژە یاسای بودجە نانێرێتە پەرلەمان بۆئەوەی پارلەمانتاران و ڕای گشتی ئاگاداری بودجەو داھاتو خەرجیەکانی نەبن کەئەمەش پێچەوانەی یاسایە".لە كۆتاییدا دەڵێت،"ھەر بۆیە لەھەفتەی داھاتو وەک پەرلەمانتارێکی کوردستان لەسەر ئەو پرسە لەدادگاکانی ھەرێم بەفەرمی سکاڵا لەدژی حکومەتی ھەرێم تۆمار دەکەم".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending