English | عربي

لە سلێمانی 18 تۆمەتبار دەستگیر كران


لە سلێمانی 18 تۆمەتبار دەستگیر كران

2019/06/14 | 19:40

(هەواڵ كوردستان)-

هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، 18 تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە لەناو شاری سلێمانی چەندین تاوانی دزیی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، ئاشکرای کرد شەش لەو تۆمەتبارانە لە چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی دزییان لە ماڵان و چەند دوکانێک کردووە، بە جۆرێک یەكێك لەو تۆمەتبارانە پێشتر سزا دراون بۆ ماوەی 14 ساڵ و بە لێبووردنی گشتی ئازاد كراون، دووانیشیان پێشینەی تاوانی دزییان هەبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، یازدە تۆمەتباریش لەوانەی دەستگیر كراون، هەستاون بە دزینی پارە و مۆبایل و جانتای ئافرەتان و دزینی موەلیدەی گەورە و ماتۆڕسیكل.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دواتۆمەتبار بەپێی مادەی 21ی چەك دەستگیر کراوە، دەستیش گیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و ئامێرێكی بێتەل و سێ‌ پارچە چەقۆدا.

لە ئێستادا هەر هەژدە تۆمەتبارەکە بەند کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستی پێکردووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending