English | عربي

بەرپرسیاریەتیەكە دەخاتە ئەستۆی ئێران بە ڤیدیۆ..واشنتن لەسەر روداوەكەی دوێنێی كەنداوی عومان ڤیدیۆیەك بڵاودەكاتەوە


بەرپرسیاریەتیەكە دەخاتە ئەستۆی ئێران بە ڤیدیۆ..واشنتن لەسەر روداوەكەی دوێنێی كەنداوی عومان ڤیدیۆیەك بڵاودەكاتەوە

2019/06/14 | 19:55

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-سوپای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردوەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوەدەكات، ئەو ڤیدۆیە تایبەتە بە كەشتیەكی ئێرانی< لەكاتێكدا سەرقاڵی لێكردنەوەی بۆمبێك-ە لە پەیكەری كەشتیەك لەو دو كەشتیەی دوێنێ لە كەنداوی عومان هێرشیان كرایەسەر.دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە، دوو كەشتی نەوت لە كەنداوی عومان هێرشیانكرایەسەر، سوپای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردوەتەوە و ئاماژە بەوەدەكات، "لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا كەشتیەكی ئێرانی دەردەكەوێت، كە لە هەوڵی لێكردنەوەی بۆمبێك-ن بە كەشتی كوكوكا كاریدجز-ی ژاپۆنیەوە، ئەو كەشتیە ژاپۆنیەش یەكێكە لەو كەشتیانەی لە هێرشەكەی دوێنێی كەنداوی عومان-دا بە ئامانجگیرا.سوپای ویلایەتە یەكگرتوەكان راشیگەیاندوە، " دوای ئەوەی ئەو بۆمب-ە نەتەقیوەتەوە، ئەو كەشتیەی ئێران بە مەبەستی لێكردنەوەی بۆمب-ەكە، كە بە پەیكەری كەشتی كوكوكا كاریدجز-ەوە بوە، گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە.لەكاتێكدا بە شێوەیەكی گشتی ئەو جۆرە وێنە و گرتە ڤیدیۆیانە بڵاوناكرێنەوە، بەڵام بەپێی ئاژانسە جیهانیەكان، پێشبینی دەكرێت ویلایەتە یەكگرتوەكان بە مەبەستی رازیكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، كە ئێران لەو كردەیە بەرپرسیارە، ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوكردوەتەوە.دوای بڵاوكردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە لایەن واشنتن-ەوە، نێردەی ئێران لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "ئێران بە هەمو شێوەیەك ئەو بڵاوكراوە بێ بنەمایەی ئەمریكا رەتدەكاتەوە، كە پەیوەندی بە روداوەكەی 13ی حوزەیران ەوە هەیە و بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هەڵوێستە دەكات".دوێنێ پێنجشەممە دو كەشتی نەوتی لە كەنداوی عومان بە ئامانجگیران و ئەو هێرشە بوە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاوی جیهانی بە رێژەی لەسەدا چوار.

بەپێی زانیاریەكان، هێرشەكە لە رێگەی بۆمبێكی موگناتیسیەوە بوە و یەكێك لە كەشتیەكان بەهۆی ئەو هێرشەوە ژێرئاو كەوتوە، دواتریش ئێران رایگەیاند توانیویانە 44 كەس لە تیمی كەشتیەكان رزگاربكەن و دواتر گەیەندراونەتە بەندەری جاسك لە باشوری ئەو وڵاتە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending