English | عربي

كوردانی ئوردن پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەكەن


كوردانی ئوردن پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەكەن

2019/06/14 | 20:45

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەك كەسایەتیی كورد لە وڵاتی ئوردن په‌یامێكی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.

كوردانی ئوردن رایانگەیاندووە بە خۆشحاڵییەوە پیرۆزبایی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی مەسرور بارزانی بە سەرۆك وەزیرانی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەردەبڕن.

لە پەیامەكەدا هاتووە "لە خوا دەخوازین بەردەوام بن لە كاروانی پڕ سەركەوتنتان بەرەو بنیاتنانی نیشتمان و سەرفرازی هاووڵاتیانی كوردستان".

مه‌سرور بارزانی رۆژی 11ی حوزه‌یرانی 2019 له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتی ناودێر كرا و له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیشدا ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار له‌ كۆی 97 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی به‌ده‌ست هێنا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending