English | عربي

كەسێك بەهۆی كەوتنە خوارەوەی تاكسیەك لە بەرزەپردێكی هەولێر گیانی لەدەست دا


كەسێك بەهۆی كەوتنە خوارەوەی تاكسیەك لە بەرزەپردێكی هەولێر گیانی لەدەست دا

2019/06/14 | 21:15

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی رووداوی كەوتنە خوارەوەی تاكسیەك لە بەرزەپردێكی جادەی 120 مەتری لە هەولێر، كەسێك گیانی لەدەست دا و كەسێكی تریش بریندار بوو.

فاخیر كرمانجى گوته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌ (باسنیوز)ى راگه‌یاند "دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، دوو هاوڵاتى به‌ بریندارى گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاوا، به‌ هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌ى، یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه‌ گیانى له‌ده‌ست دا، به‌ڵام برینداره‌كه‌ى دیكه‌ چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ كراوه‌ و ئێستە بارى ته‌ندروستى جێگیره‌ و مه‌ترسى له‌سه‌ر نیه‌".

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یامنێرى (باسنیوز)، ئه‌م رووداوه‌ له‌ ئه‌نجامى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى جۆرى تاكسى بووه‌ له‌سه‌ر به‌رزه‌ پردێكی (120) مه‌ترى له‌ رێگاى سه‌ره‌كیى مووسڵ و هه‌ولێر.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending